ئەدهەم بارزانی: دەبێ یەكریزی ئامانجی سەرەكی هەموومان بێت

ئەدهەم بارزانی: دەبێ یەكریزی ئامانجی سەرەكی هەموومان بێت
(ئەدهەم بارزانی) سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی سلێمانی- هەڵەبجە دەڵێت، دەبێ یەكریزی و یەكگرتوویی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ئامانجی سەرەكی هەمووان بێت، چونكە میللەتی یەكگرتوو میللەتێكی سەركەوتووە.

(ئەدهەم بارزانی) لەبارەی کۆبوونەوەکانی پارتییەوە کە لەسەر پێشنیازی (سەرۆک بارزانی) بۆ لایەنە کوردستانییەکان سەرچاوەی گرتووە و دووەم گەڕی دانوستانی لە سلێمانی بەڕێوە برد، ڕایگەیاند: "ئێمە وەكو ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی لە سلێمانی - هەڵەبجە پرسمان پێ نه‌كراوه‌ و، ئاگاداری كۆبوونەوەكان نین. به‌ڵام ئەوەی بۆ ئێمە زۆر گرینگە ئەوەیە دوای ئازادبوونی دواخاڵی شوێنە گرینگەكانی كوردستان و لە باشیك لەگەڵ كۆتاییهاتنی دەنگی كۆتا فیشەك (سەرۆك بارزانی) بە دەنگێكی بەرز وەكو رێچكە هەمیشەییەكەی داوای ئاشتی و یەكریزیی نێوماڵی كوردستانی كرد، دانوستانەكانی ئەم دواییەی شاندی پارتی و لایەنەكانیش هەر لەمەوە سەرچاوەی گرتبوو تا پەیامی (سەرۆك بارزانی) لە گوتارەوە وەرگێرن بۆ راستییەكی كارپێكراو."

(ئەدهەم بارزانی) هەروەها بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانیگوتی: "دەبێ یەكریزی و یەكگرتوویی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ئامانجی سەرەكیی هەموومان بێت. چونكە میللەتی یەكگرتوو میللەتێكی سەركەوتووە. ئاخر هەموو بەڵاو تەفرەقە و دەردیسەریی هەر میللەتێك لە ناتەبایی و ناكۆكیی لایەن و تاقمەكانییەوە سەرهەڵدەدەن و پەرە دەستێنن."
kdp-
Top