یەکێتی ماموستایانی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکن بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام لە سنوری سلێمانی
جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان گوتی، یەکێتی ماموستایان سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکن بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی و دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ قەربووکردنەوەی ئەو ماوەی لەکیس قوتابیان چووە.
"ئەحمەد گەرمیان" بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکن بە راوێژ لەگەڵ ماموستایان و پەروەردەی سلێمانی و وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی سلێمانی چۆن دەبێت و چۆن دەتوانن ئەو ماوە فەوتاوە چۆن قەرەبوو دەکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی پەروەرده لە یەکێتی ماموستایان سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەو پرۆژەیەن.
ئەحمەد گەرمیانی گوتی: لەئێستادا لیژنەکە سەرقاڵی کارەکانیەتی و ئەولەویەتی کارەکەش سەرەتا پێویستە دەوام دەستپێبکاتەوە و لەگەڵ ماموستایان قسەدەکەن، چونکە تاوەکو ئەو کارە نەکرێت ناتوانن ھیچ پێشنیارێک بکەن، بۆیە ھەرکاتێک دەوام دەستی پێکردەوە، ئەوکات پێشنیاری رێگەچارەکان بۆ چۆنیەتی قەرەبووکردنەوەی ئەو ماوە فەوتاوە دەخەنەڕوو و دواتر وەرزەکانی خوێندن چۆن دەستپێبکات لە سنوری سلێمانی و چۆنیش بۆیان ھەژمار بکرێت.
payamner-
