حکوومەت بڕیارێک بۆ فەرمانبەرە گرێبەستەکان دەردەکات
بەرپرسێکی باڵای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت ھەموو ئەو فەرمانبەرانەی بە گرێبەست لە داموو دەزگاکانی حکوومەت کاردەکەن گرێبەستەکانیان تازە دەکرێتەوە.
چێنەر خەفاف، بەرێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە باسی راگەیاند: بۆ ساڵی ٢٠١٧ گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تازە دەکرێنەوە وھەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە بە گرێبەست دامەزراون لە فەرمانگەکان دەستکاریان ناکرێت و وەکو خۆی گرێبەستەکانیان بۆ ساڵی ٢٠١٧ تازە دەکرێتەوە
ئاماژەی بەوەدا وەکو پێشووتر بەپێی رێنماییەکان گرێبەستی کارمەندانی حکوومەت تازە دەکرێتەوە و ھیچ گۆڕانکاریەکی بەسەر نەھاتووە.
ماوەی گرێبەستەکان لە ٦ مانگ تاوەکو ساڵێکە و بەپێی رێنمایی فەرمان بۆ نوێکردنەوە یان ھەڵوەشاندنەوەیان دەردەکرێت، مووچەکانیشیان لە نێوانی ٢٠٠ ھەزار دینار تاوەکو ٨٠٠ ھەزار دینارە کە سیستەمی پاشەکەوت بەسەر ئەوانیشدا جێبەجێ دەکرێت
payamner-
