هه‌ده‌په به‌مه‌رج ده‌نگ بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیی توركیا ده‌دات
ئارسلان ته‌كین نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی (سه‌رده‌می نوێ) كه رۆژنامه‌یه‌كه له مه‌هه‌په‌وه نزیكه، له وتارێكدا چه‌ند زانیارییه‌كی ئاشكرا كردووه به‌وه‌ی هه‌ده‌په به ته‌واوی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له توركیا ره‌ت ناكاته‌وه.
ئه‌و گوته‌یەی پرۆفیسۆر قه‌دری یڵدرمی هێناوه‌ته‌وه، كه ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌یه له‌سه‌ر شاری سێرت و به‌ته‌له‌فۆن پێی گوتووه هه‌ده‌په به‌مه‌رج سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی قبووڵ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌و پرۆفیسۆرە، قه‌دری یڵدرم گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر له ده‌ستووری تازه‌ی توركیا و ئه‌و سیسته‌مه سه‌رۆكایه‌تییه‌ی ئاكپارتی و مه‌هه‌په ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن، مافی كوردی تێدا جێگیر بكرێت، هه‌روه‌ها رێگه بده‌ن كورد به‌زمانی كوردی له قوتابخانه‌كاندا بخوێنن و له ده‌ستووردا به‌فه‌رمی دان به كورد دابندرێ، ئه‌وكات هه‌ده‌په‌ش دژایه‌تی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ناكات.
بۆیه نووسه‌ری بابه‌ته‌كه پێی وایه هه‌ده‌په به ته‌واوی ده‌رگای به‌سه‌ر ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌دا دانه‌خستووه بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی.
bas news -
