بۆ یه‌كه‌مجاره له كوردستان "كاتژمێرى هه‌تاویی" له زانكۆى گه‌رمیان درووست ده‌كرێت
هێمن محه‌مه‌د، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى زانكۆى گه‌رمیان به ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند "له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌شی فیزیا له كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى سه‌ر به زانكۆى گه‌رمیان، له گۆڕه‌پانى به‌رده‌م كۆلێژى ناوبراو ده‌ستیانكرد به دروستكردنى كاتژمێرێكى هه‌تاویی ".
گوتیشی "كاتژمێره‌كه به كاریگه‌ریی جوڵه و به‌رزى و نزمى هه‌تاو كارده‌كات و له كانزاى ئاسن و بۆیاخى چه‌كوشی كورهیی دروستكراوه و دروستكردنه‌كه‌شی ماوه‌ى 6 مانگى پێچووه".
هاوكات، جه‌میل محه‌مه‌د، مامۆستاى به‌شی فیزیا، كه ئه‌ندازیارى كاتژمێرهكهیه، به ئاژانسی (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند " كاتژمێره‌كه به‌پێى كاتى ناوچه‌كه ڕێكخراوه، گۆشه و نیگاكانى ئه‌ندازیاریى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه، میلهكهى ده‌ڕوانێت بۆ ئه‌ستێره‌ى پۆلاریس (ئه‌ستێره‌ى باكوور)".
ڕونیشیكرده‌وه "بۆ یه‌كه‌مجاره كاتژمێرى ههتاویى له زانكۆیه‌كى هه‌رێمى كوردستاندا دروست ده‌كرێت، وه‌كو چالاكییه‌كى زانستى و بۆ گرنگیدان به كات ئه‌و كاره‌مان به هاوكارى ژماره‌یه‌ك خوێندكارى به‌شه‌كه، ئه‌نجامداوه"
bas news -
