ھەولێر.. ئەمشەو یەڵدا دەبێتە پێناسەی پێکەوەژیان
ئەنجومەنی زەردەشتیانی شاری ھەولێر، ئەمشەو لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، بە بۆنەی شەوی یەڵدا، مەراسیمێک بەناوی شەوی یەڵدا، پێناسەسەک بۆ پێکەوەژیان، ئەنجام دەدەن.
جەلیلی عەباسی، نووسەر و ئاڤێستاناس، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ڕێبازی یەسنا لە شاری ھەولێر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئێوارەی 20/12/2016 کاتژمێر ھەشتەوە بۆ یەکی شەو، لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، مەراسیمێکمان ھەیە کە لە چەندین پەیڤ، گوتەی چاک، شیعر و مۆسیقا، پێکدێت".ئەو دامەزرێنەرەی ڕێبازی یەسنا، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "تیپی میوزیک ھاتووە، نوێنەرانی گشت ئایینەکان، بەشداری دەکەن و بەرنامەیەکی تێکەڵ و سەرنج ڕاکێشمان دەبێت".
گوتیشی: "ئێمە پارەکەش کە وەزیری ڕۆشنبیری بەشداری بۆنەکەمانی کرد، داومان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری کرد، شەوی یەڵدا بکرێتە عورفێک و ھەموو ساڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری خۆی پێی ھەڵسێت، بەڵام ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی دیکە، دروشمەکەمان کردوەتەوە، یەڵدا پێناسەی پێکەوەژیانمانە".
bas news -
