وەزارەتی دارایی: لەمەدوا دەبێت سیاسەتێکی دارایی سەربەخۆمان ھەبێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان، وۆڕک شۆپێکی لەبارەی چۆنیەتی ئامادەکرنی ڕاپۆرتی دارایی مانگانە و ساڵانە بەڕێوە برد.
ئەمرۆ سێشەممە، 20/12/2016، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بە (وەکالەت) و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە چوارچێوەی بەرنامەکانی (چاکسازی و نوێکاری لە سیستەمی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان)دا، وەزارەتی دارایی و ئابووری وۆرک شۆپێکی بۆ بەڕێوەبەری یەکە ژمێریارییەکان، بەڕێوە برد.
ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە میانی وۆرک شۆپەکەدا، ڕایگەیاند: "ئێستا واقعێکمان توشبووە، لەمەدوا دەبێت سیاسەتێکی دارایی سەربەخۆمان ھەبێت، کە ڕاپۆرتی دارایی مانگانەو ساڵانە کاریگەری خۆی لە داڕشتنی بەرنامەی ڕێکخستنی خەرجی وەزارەتەکان، ھەبێت".
ئەو وۆرک شۆپە لە لایەن تیمێکی ڕاوێژکارانی کۆمپانیای (in ventis)، کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بە مەبەستی بەرەو پێش بردنی کەرتی دارایی لە ھەرێمی کوردستاندا، ماوەی دوو ساڵە خەریکی جێبەجێ کردنی ئەو بەرنامەیەن.
bas news -
