له گه‌رمیان ئافره‌تێك دواى جیابوونه‌وه‌ى له هاوسه‌ره‌كه‌ى سووتا
ڕائید على قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند :" سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە ئافرەتێك بەناوی (م _ ح _ ا) لەدایكبووی 1998 گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ى فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار کە ڕێژەیەكی زۆر له جەستەی سووتا بوو.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوى پۆلیسی گه‌رمیان، بەگوتەی دایكی قوربانییه‌كه، ئافرەتە كه دانیشتووی شاره‌دێی ڕزگارین ، ماوه‌ى چوار مانگه له هاوسه‌ره‌كه‌ى جیابووه‌ته‌وه و خۆى، خۆى سووتاندووه.
ڕائید عه‌لى، ڕاشی گه‌یاند :" دوای چارەسەری خێرا له نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار، بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا".
لە ئێستاشدا بەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و لێكوڵینەوە لە ڕوداوەكە دەستی پێكردووە
bas news -
