هەولێر.. جێگری كونسووڵی ئەمریکا بەشداریی ڕێوڕەسمی باوەڕە جیاوازەكانی کرد

 هەولێر.. جێگری كونسووڵی ئەمریکا بەشداریی ڕێوڕەسمی باوەڕە جیاوازەكانی کرد
دوێنی دووشەممە هێنری هاگەرد، جێگری گشتیی کونسووڵی ئەمریکا لە هەولێر، لە مزگەوتی جەلیل خەیات، بەشداری لە کۆبوونەوەی نێوان ڕابەرانی ئایینە جیاوازەکاندا دەکات.

بەپێی زانیارییەکان هێنری هاگەرد، جێگری كونسووڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر، لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر بەمەبەستی هاندانی بەیەكەوەژیانی ئاشتیانەو لەیەك تێگەیشتن لەگەڵ ڕابەرانی ئایینی كۆبووەوە و بەشداری لە گفتوگۆی نێوان باوەڕەكان كرد.

دكتۆر بەشیر حەداد، ئیمامی مزگەوتی جەلیل خەیات، میوانداریی گفتوگۆكەی كرد و لەگەڵ هەریەك لە مەتڕانی كاسۆلیك، پەتڕۆس مووشی و قەشەی ئارسۆدۆكس باوكە مەتی ئەل بەنا و، میری ئێزیدی عیسمەت تەحسین سەعید و ڕاوێژكاری ئێزدی، كەریم سولەیمان و نوێنەری كاكەیییەکان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هاشم عاسی، کۆ بووەوە.

ئامادەبوان گفتوگۆی ئەوەیان كرد كە وا دایەلۆگ و تێگەیشتن و لێبوردەیی دەتوانێ‌ یارمەتیدەر بێت بۆ هەوڵەكانی ئاشتەوایی دوای ئازادكردنی مووسڵ، هەروەها هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لە مانگی كانوونی دووەمدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئازادیی ئایینەوە درێژە بە گفتوگۆكە بدەن و دانیشتنێكی تر ڕێك بخەن.












باسنیوز
Top