بەشی گورچیلەی دەستكرد لە نەخۆشخانەی ئاشتیی سۆران كرایەوە

 بەشی گورچیلەی دەستكرد لە نەخۆشخانەی ئاشتیی سۆران كرایەوە
ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتی و كارەمەند و پزیشكان، بە فەرمی بەشی گورچیلەی دەستكرد لە نەخۆشخانەی ئاشتیی سۆران كرایەوە.

د.كاروان جەمال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتیی سۆران، ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 20-12-2016 لە رێوڕسمێكدا، بە ئامادەبوونی د.رێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێم و د.سامان بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەر و بەرپرسان و پزیشكان و كارمەندان، بەشی گورچیلەی دەستكرد لە نەخۆشخانەكەمان كرایەوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتیی سۆران گوتیشی "تەوای پێداویستییەكانی بەشەكە دابینكراون، ئەوەش گرنگیی زۆری دەبێت بۆ خزمەتكردن بە هاووڵاتیانی دەڤەرەكە، بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە، زیاتر لە 24 نەخۆش، كە پێشتر هەفتانە دوو جار بۆ شوشتنی گورچیلە سەردانی شاری هەولێریان دەكرد، بەڵام ئێستا لە سۆران ئەنجامی دەدەن.












باسنیوز
Top