شاندهكهى پارتى: کۆبونەوەکەی گۆران و پارتی ئەنجامی باشی ھەبووە
ئەحمەد کانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ (باسنیوز)، لهدواى كۆبوونهوهكهیان لهگهڵ گۆڕان، ڕایگەیاند:" کۆبوونەوەکەی نێوان شاندى پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، ئهرێنى بووە و ئەنجامی باشی ھەبووە".
AS NEWS -
گوتیشی:" پارتى و گۆڕان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خاڵی ھاوبەشیان ھەبووە، ھەروەھا بڕیاری ئەوە دراوە بۆ ئایندە کۆبوونەوەکانی نێوان ههردوولا بەردەوامی ھەبێت، بۆئەوەی ھەمومان بتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین.
ئەمڕۆ دوو شەممە، (١٩⁄١٢⁄٢٠١٦) وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوە.
BAS NEWS -
