شانده‌كه‌ى پارتى: کۆبونەوەکەی گۆران و پارتی ئەنجامی باشی ھەبووە

شانده‌كه‌ى پارتى: کۆبونەوەکەی گۆران و پارتی ئەنجامی باشی ھەبووە
ئه‌ندامێكى شانده‌كه‌ى پارتى بۆ لاى گۆڕان، ئاشكراى ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى و گۆڕان ئه‌رێنى بووه‌ و بڕیاریش دراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام بێت.

ئەحمەد کانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ (باسنیوز)، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گۆڕان، ڕایگەیاند:" کۆبوونەوەکەی نێوان شاندى پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، ئه‌رێنى بووە و ئەنجامی باشی ھەبووە".

AS NEWS -

گوتیشی:" پارتى و گۆڕان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خاڵی ھاوبەشیان ھەبووە، ھەروەھا بڕیاری ئەوە دراوە بۆ ئایندە کۆبوونەوەکانی نێوان هه‌ردوولا بەردەوامی ھەبێت، بۆئەوەی ھەمومان بتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین.




ئەمڕۆ دوو شەممە، (١٩⁄١٢⁄٢٠١٦) وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوە.
BAS NEWS -
Top