پۆلیسی پێنجوێن دەستگیركردنی ژمارەیەك دز رادەگەیەنێت
لەوبارەیەوە، "سامان سابیر"، ئەفسەر لەبنكەی پۆلیسی پێنجوێن، لەلێدوانێكدا، بە(باسنیوز)ی راگەیاند :" لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی هاووڵاتیانی ناوچەكەمان، لەجێبەجێكردنی كار و ئەركەكانمان بەردەوامین و لەو چوارچێوەیەشدا دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەهەبوونی حاڵەتێكی دزیكردن لەیەكێك لە دوكانەكانی ناو بازاڕی پێنجوێن ئاگاداركراینەوە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەستیان بەلێكۆڵینەوە كرد".
ئەوەشی خستەڕوو، لەو كاتەدا بینرا سێ كەس سەرقاڵی دزیكردن بوون، راستەوخۆ دەستگیركران.
ئهو ئهفسهره، گوتیشی "لەسەر بڕیاری دادەوەر و بەپێی ماددەی 443 ئەو كەسانە دەستبەسەركراون، پێش ماوەیەكیش كەسێكی دیكهمان گرتووە، كە بەهەمان شێوە هەر چواریان چەندین كاری دزیكردنیان ئەنجامداوە و پەیوەندیان پێكەوە هەبووە".
BAS NEWS -
