بزووتنهوهى ئیسلامى: لهگهڵ پهیامهكهى بارزانى هاوڕاین
پەیامنێری (باسنیوز) ڕایگەیاند:" شاندەکەی پارتی لەگەڵ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، عەبدوڵا وەرتێ، کامیل مەحمود، حسێن حەسەن، موحسین محەمەد، ئارام کەمال، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کۆبوونەوەدان.
مونیرە عەلی عەبدولعەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی، لەلێدوانێکدا بۆ (باسنیوز) گوتی:" کۆبونەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردنە لە بارەی چارەسەرکردنی تەواوی کێشە چەقبەستووەکانی ئێستای ھەرێمی کوردستان.
گوتیشی:" بزووتنەوەی ئێسلامی، بە بایەخەوە تەماشای پەیامەکەی بارزانی کردووە، بۆیە ئێمە ھەر لە سەرەتاوە لەگەڵ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکاندا بووین، هیواى ئهوهش ئهخوازین ئەم کۆبوونەوەیە بتوانێ ھەموو کێشەکان چارەسەر بکات.
BAS NEW -
