بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی پرۆفیسۆر جەمال رەشید دەکات

بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی پرۆفیسۆر جەمال رەشید دەکات


سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی، ئاراستەی بنەماڵەی پڕۆفیسۆر جەمال ڕەشید، دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ دووشممە 19/12/2016 ئاراستەی بنەماڵەی پڕۆفیسۆر جەمال ڕەشید، کردووە، تێیدا ھاتووە: "پرۆفیسۆر جەمال ڕەشید، وەک مێژوونووس، ئاکادیمست و خەباتکار، ڕۆڵی بەرچاو و کاریگەری لە پاراستن، ساغکردنەوە، نووسینەوەی مێژووی نەتەوەکەی، ناساندنی بە نەوەکانی کوردستان و ھەموو ئەوانەی ویستوویانە ڕاستییەکان لەبارەی کوردەوە بزانن، ھەبووە".

دەقی بەیاننامەیەکەی بارزانی:

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەڕێز دکتۆر کوردستان موکریانی
بەڕێزان خانەوادەی پرۆفیسۆر جەمال رەشید

بەداخەوە پەژارەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر جەمال ڕەشید، مێژوونووس و مامۆستای زانکۆم بیست، بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم بە خانەوادە بەڕێزەکەتان و ئەکادیمیست و مێژوونووسانی کوردستان، رادەگەیەنم.
پرۆفیسۆر جەمال ڕەشید، وەک مێژوونووس و ئاکادیمست و خەباتکار، ڕۆڵی بەرچاو و کاریگەری لە پاراستن، ساغکردنەوە، نووسینەوەی مێژووی نەتەوەکەی، ناساندنی بە نەوەکانی کوردستان و ھەموو ئەوانەی ویستوویانە ڕاستییەکان لەبارەی کوردەوە بزانن، ھەبووە.
لە دەستدانی بەڕێزیان، بۆ گەلەکەمان بەگشتی و بۆ ناوەندەکانی توێژینەوە و مێژوونووسان بەتایبەتی، خەسارەتێکی گەورەیە.
لە خوای گەورە داواکارم، ئارامی و سەبوری بە ئێوە و ھەڤاڵانی ببەخشێ، خوالێخۆشبوویش بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.

انا للە و انا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
19/12/2016
BAS NEWS -
Top