به‌رپرسێك: pkk هۆكارى نه‌چوونه‌وه‌ى ئاواره‌كانى شنگاله بۆ سه‌ر ماڵه‌كانى خۆیان
سه‌یدۆ چه‌تۆ، سه‌رۆكى فراكسیۆنى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، به (باس‌نیوز) ڕای گه‌یاند :" په‌كه‌كه ده‌ستی كردووه به درووستكردنى ژماره‌یه‌ك بنكه بۆ جێگیركردنى هێزه‌كانى له چیاى شنگال".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه درووستكردنى ئه‌و بنكانه، ده‌بێته مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئاواره‌كانى چیاى شنگال و نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنى خۆیان.
سه‌رۆكى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، گوتیشی :" ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانى زوومار و ڕه‌بیعه و سنوونى بكه‌ین كه پێش دوو ساڵ ڕزگار كران، تا ئێستا 95% خه‌ڵكى زومار چوونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵى خۆیان، و به‌ڕێژه‌ى 80% ڕه‌بیعه‌ش چوونه‌ته‌وه، زیاتر له 8 هه‌زار خێزانیش له سنوونى چوونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر زێدى خۆیان، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌دا بوونیان نییه، به‌ڵام له شنگال به‌هۆى بوونى په‌كه‌كه‌وه، تائێستا ژماره‌یه‌كی كه‌م خه‌ڵكى گه‌ڕاونه‌ته‌وه".
BAS NEWS -
