مامۆستایانى ناڕازى گه‌رمیان به‌بایكۆت وه‌ڵامى په‌روه‌رده ده‌ده‌نه‌وه
ئومێد عه‌لى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى مامۆستایانى ناڕازى گه‌رمیان به ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند "هه‌موو مامۆستایان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه كاتژمێر 9ى سه‌رله‌به‌یانى سبه‌ینێ سێ شه‌ممه 20/12/2016 له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌لاردا، گردبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ شكست هێنان به‌و خیانه‌ت و فشارانه‌ى به ئاراسته‌ى شكاندنى بایكۆت ده‌كرێن".
گوتیشی "ده‌سه‌ڵات له‌برى ئه‌وه‌ى مافه‌كانمان بۆ بگێڕێته‌وه ده‌یه‌وێت درز بخاته نێوانمانه‌وه، ئێمه‌ش بۆ ده‌سه‌ڵاتى دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه بایكۆت به‌رده‌وام ده‌بێت تائه‌وكاته‌ى وه‌ڵامى داواكارییه‌كانمان ده‌درێته‌وه".
دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ى مامۆستایانى سنووره‌كه‌ى كرد، داواى كرد له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى و مافى قوتابیان له ئه‌مڕۆوه 19/12/2016 بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌وام و به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ به‌رپرسیارێتیه‌ك هه‌ڵناگرین و به‌رپرسیار نین له هیچ پێشهاتێكى وه‌كو بڕینى مووچه و فه‌وتانى ساڵى خوێندن.
BAS NEWS -
