تا دوو ڕۆژى دیكه پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى كوردستان خه‌رج ده‌كرێت
د. ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به (باس‌نیوز)ـى ڕا گه‌یاند :" ئه‌مڕۆ دووشه‌مه له‌باره‌ى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان پرسیارم له فازڵ نه‌بى، بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی كرد، له وه‌ڵامدا پێیڕاگهیایندم، كه بڕیارى خه‌رجكردنى دراوه و چاوه‌ڕێین له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژدا بۆ پارێزگاكان و هه‌رێمى كوردستان، خه‌رج بكرێت".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه ئه‌وانه‌ى پاره‌ى گه‌نمى 2016ـه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، نێوه‌ى پاره‌كه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌وه‌شى ده‌مێنێته‌وه به چه‌ند جارێك ده‌درێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، گوتیشی :" بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی، ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه كه ڕاسته بڕیارێك له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه دراوه كه ده‌بێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌موو شایسته داراییه‌كانى جووتیاران خه‌رج بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه پشت ده‌به‌ستێت به بوونى پاره‌ى نه‌خت له بانك".
له‌باره‌ى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ساڵانى 2014 و 2015 كه تا ئێستا نه‌دراونه‌ته‌وه به جووتیاران، بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌وه‌ى ڕا گه‌یاندووه كه به چه‌كى بانك ده‌درێته‌وه به جووتیاران.
BAS NEWS-
