دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری 1300 خێزانی ھەڵەبجە دەکات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری 1300 خێزانی ھەڵەبجە دەکات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە درێژەی ھاوکاریکردنی خەڵکی ھەژاری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ھاوکارییەکانی بە 1300 خانەوادەی ھەژار و بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی لە پارێزگای ھەڵەبجە، دەگەیەنێت.


ئەمڕۆ دووشەممە 19/12/2016 لە بەردەوامی گەیاندنی کۆمەک و ھاوکارییەکانی بۆ خەڵکی ھەژاری ھەرێمی کوردستان، شاندێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەسەرۆکایەتی شێخ عەزیز شێخ ڕەزا، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە، دەکەن و بە ھاوکاری لەگەڵ کۆمەڵەی کیمیاباران و مافی مرۆڤی ھەڵەبجە، پریاسکەی خۆراک بەسەر 1300خێزانی ھەژار و بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی، دابەش دەکەن.


لەو بارەیەوە، شێخ عەزیز شێخ ڕەزا، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ خۆشحاڵین لە پارێزگای ھەڵەبجەین، کۆمەک و ھاوکاریی خەڵکی ھەژار و بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی شارەکە دەکەین، وەک دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە بەردەوامی ھەوڵمانداوە ھاوکاری لە سێکتەرە جۆراوجۆرەکاندا کۆمەک و ھاوکاری خەڵکی بەش مەینەتی ئەم شارە ئازیزە بکەین".


سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەمڕۆ لە پارێزگای ھەڵەبجە، چالاکی دابەشکردنی پریاسکەی خۆراکمان دەست پێکرد و تیایدا 1300 خێزانی ھەژارو بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی خەڵکی ئاوارەی شارەکەدا دابەشکرد، پێشتریش لە پرۆژەی دابەشکردنی ویلچێردا خەڵکی ئەم شارەمان فەرامۆش نەکردوەو لە ماوەکانی ڕابردوودا عارەبانەی ویلچێرو دارشەق و عەکازەو کورسیمان بەسەر خەڵکی خاوەن پێداویستی تایبەتدا دابەش کردوە، ھەوڵیش دەدەین ھاوکاری زیاتر بە خەڵکی ئەم شارە خۆشەویستە بگەیەنین".

BAS NEWS -
Top