دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری 1300 خێزانی ھەڵەبجە دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 19/12/2016 لە بەردەوامی گەیاندنی کۆمەک و ھاوکارییەکانی بۆ خەڵکی ھەژاری ھەرێمی کوردستان، شاندێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەسەرۆکایەتی شێخ عەزیز شێخ ڕەزا، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە، دەکەن و بە ھاوکاری لەگەڵ کۆمەڵەی کیمیاباران و مافی مرۆڤی ھەڵەبجە، پریاسکەی خۆراک بەسەر 1300خێزانی ھەژار و بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی، دابەش دەکەن.
لەو بارەیەوە، شێخ عەزیز شێخ ڕەزا، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ خۆشحاڵین لە پارێزگای ھەڵەبجەین، کۆمەک و ھاوکاریی خەڵکی ھەژار و بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی شارەکە دەکەین، وەک دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە بەردەوامی ھەوڵمانداوە ھاوکاری لە سێکتەرە جۆراوجۆرەکاندا کۆمەک و ھاوکاری خەڵکی بەش مەینەتی ئەم شارە ئازیزە بکەین".
سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەمڕۆ لە پارێزگای ھەڵەبجە، چالاکی دابەشکردنی پریاسکەی خۆراکمان دەست پێکرد و تیایدا 1300 خێزانی ھەژارو بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی خەڵکی ئاوارەی شارەکەدا دابەشکرد، پێشتریش لە پرۆژەی دابەشکردنی ویلچێردا خەڵکی ئەم شارەمان فەرامۆش نەکردوەو لە ماوەکانی ڕابردوودا عارەبانەی ویلچێرو دارشەق و عەکازەو کورسیمان بەسەر خەڵکی خاوەن پێداویستی تایبەتدا دابەش کردوە، ھەوڵیش دەدەین ھاوکاری زیاتر بە خەڵکی ئەم شارە خۆشەویستە بگەیەنین".
BAS NEWS -
