تاكه چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانه‌كان ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆییه"
عیسا محه‌مه‌د، به‌رپرسى ناوه‌ندى چالاكى رواندز، سه‌ربه ناوه‌ندى باڵاى سۆران، به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19-12-2016 لهپانێلكمان له ژێر دروشمی بنه‌ماكانی به ده‌وڵه‌ت بوون، بۆ د. سالار عوسمان ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و شرۆڤه‌كارى سیاسى و د . فرست سۆفی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌شارى سۆران سازكرد، لهدیبیتهكهدا كۆمه‌ڵێك بنه‌مای زانستی و یاسایی بۆ به‌ده‌وڵه‌ت بوون، له‌لایه‌ن شرۆڤه‌كاران خرانه‌روو.
د. سالار عوسمان، نووسه‌ر و شرۆڤه‌كارى سیاسى، له‌و دیبێتهدا رایگه‌یاند، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ى رووبه‌ڕوى هه‌رێمى كوردستان بووته‌وه راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى كوردستانه، چونكه تا مرۆڤ سه‌ربه‌خۆیى به‌ده‌ست نه‌هێنێت، نابێته خاوه‌ن بڕیار و كیان و ئاسمانى سه‌ربه‌خۆ ...هتد.
ئه‌و نووسه‌ره، نیگه‌رانى خۆشى ده‌ربڕى له‌و كه‌س و لایه‌نه كوردییانهى به‌رامبه‌ر به سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌وستنه‌وه، كه وه‌ك ئاماژه‌ى پێدا، له‌برى پشتگیریكردن له‌سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ راگه‌یاندنى ئه‌و پرسه گرینگه، ده‌یانه‌وێت به‌ربه‌ست دروست بكه‌ن و هه‌ر رۆژه و خه‌ریكى بیانوو و پلانێكن.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه، گوتیشى :"ئیراده‌ى گه‌ل زۆر به‌هیزتره له‌كه‌سانێك پلان ده‌گێڕن و دژ به‌سه‌ربه‌خۆیى ده‌وستنه‌وه ، گوتیشی :" خه‌ڵكى كوردستانیش دڵنیاده‌كه‌مه‌وه، كه ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌ى كوردستانى گرتۆته‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت، چونكه وڵاتانى جیهان چاویان بڕیوه‌ته هه‌رێمى كوردستان، به‌پێى ئه‌وى هه‌رێمه‌كه‌مان له‌ڕووى نه‌وت و غاز و سامانه سروشتیه‌كانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده‌و ئاینده‌یه‌كى گه‌شى لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د. فرست سۆفى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، له وته‌یه‌كیدا، ئه‌وه‌ى خسه‌ڕوو، كه سه‌ربه‌خۆیى به‌بێ ئازار و قوربانیدان نابێت، گوتیشی :" كه‌سیش فه‌رشى سوورمان بۆ ڕاناخات تا له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌ربه‌خۆى رابگێنین، به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌ركى حزب و لایه‌نه كوردیه‌كانه هه‌ماهه‌نگ و هاوكاربین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و سه‌ربه‌خۆى هه‌رێمى كوردستان رابگه‌یه‌نین".
BAS NEWS -
