کۆبوونەوەی نێوان پارتی و گۆڕان کۆتایی ھات
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئەمڕۆ بۆ دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و بزوتنەوەی ئیسلامی چوونەتە سلێمانی، دەیانەوێت لەگەڵ ئەو لایەنانەش دەربارەی پەیامی (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکەن.
بزووتنەوەی گۆڕان بێ ئامادەبوونی نەوشیروان مستەفا بە شاندێکی پێنج کەسی بەشداری گفتوگۆکانی کرد و شاندەکە پێکھاتبوون لە (عومەری سەید عەلی، جەلال جەوھەر، جەمال حاجی محەممەد، د.ئیسماعیل نامیق، د.محەممەد عەلی). کەمێک پێش ئێستاش کۆبوونەوەکە کۆتایی ھات.
payamner -
