دوو هه‌زار ئەندامی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا دەچنە ڕیزی پێشمەرگەی کوردستانەوە

دوو هه‌زار ئەندامی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا دەچنە ڕیزی پێشمەرگەی کوردستانەوە
وته‌بێژی هۆزە عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند بۆ یه‌كه‌مجار لیوایه‌كی سه‌ربازییان له‌ خه‌ڵكی عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌به‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا پێكهێناوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ ناوه‌ندی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌.

بەپێی هەواڵێکی "رای ئه‌لیه‌وم"، شێخ موزاحم ئه‌حمه‌د حویت وته‌بێژی هۆزە عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا كه‌ یه‌كێکە له‌ سەرۆک هۆزەکانی عەرەبی پارێزگای نەینەوا، بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی "دی.بی.ئەی" ڕایگەیاندووە کە زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌س له‌ ئەندامانی هۆزە عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا په‌یوه‌ندییان به‌و لیوایه‌ كردووه‌ كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌.

ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین هێزی سه‌ربازی عه‌ره‌بییه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا كه‌ سه‌ر به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بێت.
payamner -
Top