پەرلەمانتارێکی عێراق: مالیکی پەنا بۆ دروستکردنی دووبەرەکی نێوان کورد و سوننە دەبات

پەرلەمانتارێکی عێراق: مالیکی پەنا بۆ دروستکردنی دووبەرەکی نێوان کورد و سوننە دەبات
پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوو و جێگری سەرۆککۆماری ئێستای عێراق سیاسەتی (فرق تسد) لە بەرامبەر کورد و سوننە بەکار دێنێت بۆ ئەوەی مەرامە "تایفەگەرییەکانی" پێ جێبەجێ بکات.

حاکم سەرحان پەرلەمانتاری فراکسیونی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ ناوەندی ھەواڵی ئازاد ڕایگەیاند، نووری مالیکی لەناو ھاوپەیمانی شیعەدا بەتایبەت لەلایەن ڕەوتی سەدرەوە بە توندی دژایەتی دەکرێت، ھەروەھا لە کوتا سەردانیدا بۆ باشووری عێراق بەتایبەت بۆ پارێزگای بەسرە لەلایەن خەڵکەوە ڕەتکرایەوە، جگە لەوەی بەپێی ئاماژەکان لایەنگرانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران لە بەرزبوونەوەدان.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، مالیکی دەیەوێت بە پەرتکردنی نێوماڵی سوننە بە ڕاکێشانی ھەندێ لایەنی وەک سەلیم جبوری و بشتگوێخستنی ئەو سوننانەی لەگەڵ سیاسەت و ئەجیندای ئەو ناگونجێن، ھەروەھا خونزیکردنەوە لەگەڵ ھەندێ لایەنی کوردی مەبەست لێی لێکترازانی پێکھاتەی سیاسی سوننە لەلایەک و کوردەکان لەلایەکی دیکەوەیە بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانێت ئەجینداکەی جێبەجێ بکات.

پەرلەمانتارەکەی عێراق دەڵێت، دوای ئەوەی بۆ مالیکی ڕوونبووتەوە کە پێگەی جەماوەری لەناو عێراق بەگشتی و لەناو شیعەکان بەتایبەتی کەمبووتەوە، ڕووی کردووەتە ھەندێ لایەنی سوننە و کوردی بۆ ئەوەی ئەجینداکانی پێ جێبەجێ بکات، ئەمە جگە لەوەی ئەگە-ر سەیری وتارەکانی بکەین زیاتر نەرمی پێوە دیارە وەک پێشوو، چەنکە دەزانێت ڕۆژانە جەماوەرەکەی لەدەست دەدات.
payamner
Top