چوار فراکسیۆنی کوردستان پرسی بودجە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن

 چوار فراکسیۆنی کوردستان پرسی بودجە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن
چوار فراکسیۆنی کوردستانی لە سلێمانی کۆ دەبنەوە و دوای کۆبوونەوە بڕیار دەدەن کە چۆن لەسەر پرسی بودجەی گشتی عێراق لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 19\12\2016، سەرۆکی فراکسیۆنەکانی (یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە شاری سلێمانی، بەبێ پارتی دیموکراتیی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی کۆبوونەوەیان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆببەوە کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە هەر چوار فراکسیۆن لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە.

لەمبارەیەوە زانا ڕۆستایی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵ، ڕایگەیاند: “جگە لە چوار فراکسیۆنەکە، لێژنەی یاسایی و نەوت و گاز و داراییش لە کۆبوونەوەکە ئامادە دەبن".

ئاماژەی بەوەش کرد "بڕیارە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسی یاسایی بوودجەی ٢٠١٧ عێراق و داواکاریی حکوومەت و جۆری رێککەوتن و چەند بابەتێکی دیکە باسیان لەبارەوە بکرێت.

پێشتر ئەو فراکسیۆنانە داوایەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان بۆ کۆبوونەوە لەبارەی یاسای بودجەی گشتیی 2017ی عێراق ڕەت کردبووەوە، بەڵام وەزیری ئەو لایەنانە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانییان لە هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو وەک لە ڕاگەیاندراوێکی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەی بۆ کراوە.











باسنیوز
Top