نوێنەری ئێزدیبەکان: بەهۆی پەکەکەوە ئەمریکا ناتوانێت هاوکاریی شنگال بکات
ئەمڕۆ دووشەممە 19\12\2016، شێخ شامۆ، نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “ئەمریکا بە دیراسەوە ئاگادارە کە مانەوەی پەکەکە لە شنگال خراپە، بۆیە داوایان کردووە ئەو شارە بەجێ بهێڵن و بەجددی لەسەر خەتن”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەمریکا پڕۆژەیەکی پەسەند کردووە و داوای لە پەکەکە کردووە، شنگال چۆڵ بکات، چونکە پڕۆژەکەی ئەمریکا بۆ هاوکاریکردنی شنگالە. گوتیشی: “ئەمریکییەکان دەڵێن، ئەوان ناتوانن هاوکاریی شنگال بکەن ئەگەر ئاڵۆزییەکانی پەکەکە لە شنگال بەردەوام بێت". گوتیشی: "هیوادارین پەکەکە بچێتە ژێر باری ئەو داوایە چونکە ئەگەر ئەوە نەکەن شەنگال ئاوەنان کردنەوەی ئاستەم دەبێت".
باسنیوز
