نوێنەری ئێزدیبەکان: بەهۆی پەکەکەوە ئەمریکا ناتوانێت هاوکاریی شنگال بکات

 نوێنەری ئێزدیبەکان: بەهۆی پەکەکەوە ئەمریکا ناتوانێت هاوکاریی شنگال بکات
نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، ئەمەریکا بە جددی لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) شەنگال چۆڵ بکات. ئەوەش ئاشکرا دەکات کە بەهۆی پەکەکەوە ئەمریکا ناتوانێت هاوکاریی شنگال بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 19\12\2016، شێخ شامۆ، نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “ئەمریکا بە دیراسەوە ئاگادارە کە مانەوەی پەکەکە لە شنگال خراپە، بۆیە داوایان کردووە ئەو شارە بەجێ بهێڵن و بەجددی لەسەر خەتن”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەمریکا پڕۆژەیەکی پەسەند کردووە و داوای لە پەکەکە کردووە، شنگال چۆڵ بکات، چونکە پڕۆژەکەی ئەمریکا بۆ هاوکاریکردنی شنگالە. گوتیشی: “ئەمریکییەکان دەڵێن، ئەوان ناتوانن هاوکاریی شنگال بکەن ئەگەر ئاڵۆزییەکانی پەکەکە لە شنگال بەردەوام بێت". گوتیشی: "هیوادارین پەکەکە بچێتە ژێر باری ئەو داوایە چونکە ئەگەر ئەوە نەکەن شەنگال ئاوەنان کردنەوەی ئاستەم دەبێت".










باسنیوز
Top