خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ئەنقەرە دژی کردە خۆکوژییەکانی پەکەکە

خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ئەنقەرە دژی کردە خۆکوژییەکانی پەکەکە
ھاووڵاتییانی تورکیا لە مەیدانێکی شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا خۆپیشاندانیان دژی کردەوە خۆکوژییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەنجام دا.

خۆپیشاندەران، کە لە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 19ـی کانوونی یەکەمی 2016 دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، داوا دەکەن حکوومەتی تورکیا ھەموو بارەگاکانی پارتی دیموکراسی گەلان (ھەدەپە) دابخات و رێگە بەو حزبە نەدا چالاکیی سیاسی ھەبێت.

خۆپیشاندەران پێیانوایە ھەدەپە لە لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ”جیاوازی نییە“ و ئەجێندای ئەو حزبە جێبەجێ دەکا، کە بەپێی یاساکانی تورکیا قەدەغە کراوە.

خۆپیشاندەران ئیدانەی ئەو کردەوە خۆکوژییانەیان کرد، کە لەلایەن گروپەکانی سەر بە پەکەکە ئەنجام دراون و داوایان لە دەوڵەتی تورکیا کرد، ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر پەکەکە فراوانتر بکات.

رێکخراوی هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان (تاک)، کە رێکخراوێکی ئاپۆچییە و نزیکە لە پەکەکە، بەرپرسیارێتیی خۆی لە چەندین تەقینەوەی تورکیا و کوردستانی باکوور راگەیاندووە، کە دوایین کردەوەیان بریتی بوو لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێک و خۆکوژێک لە ناوەڕاستی ئیستەنبوڵ، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 44 هاووڵاتی و برینداربوونی زیاتر لە 150 کەسی دیکە.









باسنيوز
Top