کونسووڵی ئەمریكا لە هەلێر: بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكان پشتیوانی هەرێمی كوردستانین

 کونسووڵی ئەمریكا لە هەلێر: بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكان پشتیوانی هەرێمی كوردستانین
کونسووڵی گشتیی ویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئێمە بە هەموو شێوەیەك هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكەین و لەوەتەی هەرێمی كوردستانیش هاتووەتە ناو هاوكێشە گەورەكانی جیهانەوە بەتایبەتی جەنگی دژە تیرۆر دەستمان كراوەتەوە بۆ پێشكشكردنی هاوكارییەكان.

ئەمڕۆ دووشەممە 2016 -12- 19 لەبارەی كێشەكانی هەرێمی كوردستانەوە كین ڕۆس، کونسووڵی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لە مەراسیمی كرانەوەی پەیمانگەی كوردستانی - ئەمریكی لە هەولێر ، ڕایگەیاند "ئێمە لە هەرێمی كوردستان ئاگادارین كە هەرێم لە قەیرانێكی داراییدایە كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و جەنگی دژە تیرۆر ڕووبەرووی بووەتەوە، بەڵام جێگای ئومێدمانە كە دەبینین هەرێمی كوردستان دەستی كردووە بە ریفۆرمی ئابووری و كار دەكات بە هەموو توانایەوە تا لەم قەیرانە تێپەڕێت."

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا لە گوتی: "کونسووڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان هاوكاریی دەزگا ئابوورییەكان دەكەین و بەتایبەتی گەشەپێدانی ئابووری و كەرتی تایبەت تاوەكوو بتوانرێت بە شێوەیەكی زانستی ئەو ریفۆرمە ئابوورییەی كوردستان پێویستی پێیەتی ئەنجام بدرێت."












باسنیوز
Top