شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی له‌كۆبونه‌وه‌دان
دوای په‌یامه‌كه‌ی بارزانی له20 ی مانگی رابردوو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، پارتی وه‌فدێكی دانوستانكاری به‌سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی پێكهێناو تائێستا سه‌ردانی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كردووه جگه له یه‌كێتی و گۆڕان.
شااندی پارتی پێكهاتووه له فازڵ میرانی، ئه‌حمه‌د كانی، كاكه‌مین نه‌جار، مه‌حمود محه‌مه‌د، دڵشاد شه‌هاب، عزه‌دین به‌رواری، هه‌روه‌ها شاندی یه‌كێتی پێكهاتووه له مه‌لا به‌ختیار، حاكم قادر، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، عومه‌ر فه‌تاح، سه‌عدی پیره، رزگار عه‌لی، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا.
ئەو ھەوڵە نوێیەی پارتی لەسەر بنەمای پەیامەکەی سەرۆك بارزانی بۆ چارەسەری کێشەکان، دوای زیاتر لەساڵێک دێت لەقوڵبونەوەی کێشەی نێوان لایەنەکان کە لەسەر کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم سەریھەڵداو دواتر پارتی رێگریکرد لەسەرۆکی پەرلەمان لەپشکی گۆڕان کە بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی لەھەولێر، ھەروەھا وەزیرەکانی گۆڕانی لەحکومەت دورخستەوە.
بەپێی پەیامەکەی بارزانی، چارەسەری قەیرانی سیاسیی ھەرێم بەوشێوەیە دەکرێت کە حزبەکان بکەونە گفتوگۆ و پارلەمان کارا بکرێتەوە و سەرۆکایەتییەکی تازە بۆ پارلەمان ھەڵبژێردرێت، ھەروەھا حزبەکان لەسەر ئەوە ڕێکبکەون حکومەتێکی نوێ دابمەزرێت‌و کەسێکیش بۆ سەرۆکایەتیی ھەرێم دەستنیشان بکرێت ھەتا کاتی ھەڵبژاردن بۆئەوەی ئەرکی سەرۆکایەتیی ھەرێم بگرێتە ئەستۆ.
به‌رپرسانی پارتی و گۆڕان و یه‌كێتی، پێش به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كان به‌گه‌شبینییه‌وه باس له‌كۆبونه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تائێستا دیار نییه قسه‌ی دوای كۆبونه‌وه‌كان چی ده‌بن و ئایا ئه‌م گه‌ڕه‌ی دانوستانه‌كان به‌سته‌ڵه‌كی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌توێنێته‌وه یان نا.
خه‌ندان
