ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات
دوای په‌یامی سەرۆك بارزانی له20 ی مانگی رابردوو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، پارتی وه‌فدێكی دانوستانكاری به‌سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی پێكهێناو تائێستا سه‌ردانی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كردووه جگه له یه‌كێتی و گۆڕان.
كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری پارتی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا راگه‌یاندبوو، رۆژی دوشه‌ممه یه‌كه‌مجار سه‌ردانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و دواتر ده‌چنه لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ شاندی پارتی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیش كۆبێته‌وه.
ئەو ھەوڵە نوێیەی پارتی لەسەر بنەمای پەیامەکەی سەرۆك بارزانی بۆ چارەسەری کێشەکان، دوای زیاتر لەساڵێک دێت لەقوڵبونەوەی کێشەی نێوان لایەنەکان کە لەسەر کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم سەریھەڵداو دواتر پارتی رێگریکرد لەسەرۆکی پەرلەمان لەپشکی گۆڕان کە بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی لەھەولێر، ھەروەھا وەزیرەکانی گۆڕانی لەحکومەت دورخستەوە.
بەپێی پەیامەکەی بارزانی، چارەسەری قەیرانی سیاسیی ھەرێم بەوشێوەیە دەکرێت کە حزبەکان بکەونە گفتوگۆ و پارلەمان کارا بکرێتەوە و سەرۆکایەتییەکی تازە بۆ پارلەمان ھەڵبژێردرێت، ھەروەھا حزبەکان لەسەر ئەوە ڕێکبکەون حکومەتێکی نوێ دابمەزرێت‌و کەسێکیش بۆ سەرۆکایەتیی ھەرێم دەستنیشان بکرێت ھەتا کاتی ھەڵبژاردن بۆئەوەی ئەرکی سەرۆکایەتیی ھەرێم بگرێتە ئەستۆ.
به‌رپرسانی پارتی و گۆڕان و یه‌كێتی، پێش به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كان به‌گه‌شبینییه‌وه باس له‌كۆبونه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تائێستا دیار نییه قسه‌ی دوای كۆبونه‌وه‌كان چی ده‌بن و ئایا ئه‌م گه‌ڕه‌ی دانوستانه‌كان به‌سته‌ڵه‌كی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌توێنێته‌وه یان نا.
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا بەگهشبینییهوه باسی لە سەردانه چاوهڕوانكراوهكهیان بۆ لای بزووتنەوەی گۆڕان كردبوو "ئەو بیرکردنەوەیهی ئێستا هەیە وەکو ساڵێک لەمەوبەر نییه"، بۆیه زه‌مینه‌ی زیاتر بۆ گفتوگۆ ره‌خساوه.
هه‌روه‌ها ئیسماعیل نامیق ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، "دوای پەیامەکەی بارزانی و ئەوەی لە پارتیمان بیستوە کە پرۆژە و نیەتی جدییان هەیە بۆ باشترکردن یان ئاسایی کردنەوەی ئەو دۆخەی روبەڕوی هەرێمی کوردستانیان کردوەتەوە، بۆیە ئەگەر ئێمە لەو نیەتەی پارتی دڵنیا ببینەوە، تاوتوێی دۆخەکە دەکەین، ئەگەر هەر کات کوشتن و کات بەڕێکردن بێت ئەوا هەڵوێستی دیکەمان دەبێت".
لای خۆشیه‌وه، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان جه‌ختی كردبووه‌وه "كاك مەسعود لەپەیامەكەیدا باسی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و حكومەتی كرد، هەرسێ سەرۆكایەتییەكە، بەم فۆرمە مەقبولە، ...مەسەلە نییەتە، ئایا ئیرادەو نییەتی رێككەوتن هەیە؟ ئەوە دواتر گفتوگۆ دەكرێت".
خه‌ندان
