نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا
به‌پێی رۆیته‌رز، (هه‌تا كاتژمێر 7:01 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان) نه‌وتی خاوی برنت 36 سه‌نت یان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.7 به‌رزبۆوه و به‌رمیلێكی به 55.57 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی 43 سه‌نت یان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.8 دابه‌زی و به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس به 52.33 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
رۆژی 10 ئه‌م مانگه، به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت له رێكخراوی ئۆپیك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك كه 11 وڵاتن، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2001ه‌وه رێكه‌وتن به‌هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت سنوردار بكه‌ن ئه‌وه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی خاو به‌و هیوایه‌ی بتوانن نرخه‌كانی نه‌وتی خاو به‌رزبكه‌نه‌وه.
ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت دوای زیاتر له دووساڵ دێت له دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهاندا و هه‌روه‌ها دوای زیاتر له ساڵێك دێت له مشتومڕی نێوان ئه‌ندامانی رێكخراوی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت (ئۆپیك) و بێ متمانه‌یی ڕوسیای ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك بۆ ئه‌وه‌ی بێته ناو رێكه‌وتنه‌كه‌وه.
له‌باره‌ی هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو، بانكی ئه‌ی ئێم زێد ئه‌مرۆ ڕایگه‌یاند "ئێستا له‌كاتێكدا وه‌به‌رهێنه‌ران پێشبینی ئاستێكی باڵای پابه‌ندبوون ده‌كه‌ن به رێكه‌وتنامه‌ی وڵاتانی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك بۆ سنورداركردنی به‌رهه‌مهێنان، ده‌بێت ئه‌وه ببێته پاڵپشتییه‌كی باش بۆ نرخه‌كان و نرخه‌كان به‌رزببنه‌وه."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كردووه به‌وه‌ی دابه‌زینی ئاستی دۆلار كاریگه‌ریی ئه‌رێنی كردۆته‌وه سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بانكی مۆرگانی ئه‌مریكی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی پابه‌ندنه‌بوون به رێكهوتنامهكهوه ڕایگه‌یاندووه "سعودیه ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بهرههمهمهێنانی خۆی بۆ خوار 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا ئه‌گه‌ر پێویست بكات كه ئه‌و ئاسته‌ش نزمتره له به‌رهه‌مهێنانی ئێستای كه بریتیه له نزیكه‌ی ده ملیۆن نیو به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا كه ئه‌وه‌ش پێویسته وه‌كو مه‌ترسییه‌ك بۆسه‌ر رێكه‌وتنه‌كه ئه‌ژماربكرێت."
هه‌روه‌ها ڕونیكردۆتهوه "هه‌ندێ مه‌ترسی دیكه‌ی پابه‌ندنه‌بوون به رێكهوتنامهكهوه له‌ساڵی 2017 دا له عیراقه‌وه هاتووه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی عه‌مباركردنی نه‌وتی مانگی داهاتووی به‌به‌راورد به‌م مانگه زیاتركردووه."
كۆتایی مانگی رابردوو، ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیك، گه‌یشتنه رێكه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین رێكه‌وتنی له‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه له‌دوای ساڵی 2008ه‌وه.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه 14 وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك 1.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌وه‌ش كۆی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاتانه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ 32.5 ملیۆن به‌رمیل. رێكه‌وتنه‌كه دوای ئه‌وه هات كه سعودیه سازشی بۆ ئێرانی ركابه‌ری كرد.
رێكه‌وتنه‌كانی وڵاتانی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، رۆژانه ملیۆنێك و 800 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ی رۆژانه كه‌مده‌كاته‌وه، به جۆرێك ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك 600 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه هه‌نارده كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و وڵاتانی ئۆپیكیش ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌مده‌كه‌نه‌وه. به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه كه له‌مانگی یه‌كی ساڵی داهاتووه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، عێراق رازیبووه به كه‌مكردنه‌وه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه.
ڕوسیا پێشتر ڕازی بووه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه به‌رهه‌می خۆی به تێكڕای 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا كه‌مبكاته‌وه.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه كه له‌مانگی یه‌كی ساڵی داهاتووه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، عێراق رازیبووه به كه‌مكردنه‌وه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه.
رێكخراوی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت ناسراو به ئۆپیك، رێكخراوێكی جیهانییه‌و 14 وڵات له‌خۆ ده‌گرێت كه به‌شی زۆری داهاته‌كانیان له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وته. ئه‌و وڵاتانه 40% به‌رهه‌می جیهانیو 70% یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانیان لایه.
رێكخراوه‌كه له‌ساڵی 1960 له به‌غداد دامه‌زراوه‌و ئه‌ندامه‌كانی بریتین له، جه‌زائیر، ئه‌نگۆلا، ئیكوادۆر، گابۆن، ئیندۆنیسیا، ئێران، عێراق، كوێت، لیبیا، نه‌یجیریا، قه‌ته‌ر، سعودییه، ئیمارات هه‌روه‌ها فه‌نزوێلا.
خەندان
