مامؤستايةكى ئاييني لة خورماتوو: هةر كورديَك ببيَتة حةشدى شةعبي سيَ جار تاوانبار دةبيَت
ئەمڕۆ یەکشەممە 18/12/2016، د. فاخر عەباس داودی، پێشنوێژو گوتارخوێنی مزگەوتی کۆماری، لە شارۆچکەی خورماتوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ھەر کوردێک ببێتە چەکداری حەشدی شەعبی، ھەم لە ڕووی ئایینی، نیشتمانی و ویژدانەوە، سێجار تاوانبار دەبێت".
ئەو مامۆستا ئایینییە، ئەوەشی خستەڕوو: "یەکەم تاوانباربوونت ئەوەیە کە دەبێت دەستبەرداری مافی ئەو ھەموو شەھیدە بێت کە لە خورماتوو و شوێنەکانی تر بەدەست ئەوانەوە شەھید کران، دووەم، ئەو ھێزە بە فەتوای مەزھەبێک دروست بووە ئەوەی بچێتە ڕیزەکانیانەوە بۆی ھەیە سەرپێچی بکات، سێیەم، ئامانجی ئەو ھێزە دوای داعش، شەڕکردنە لە دژی کورد و کوردستان".
گوتیشی: "داوا لە گەنجانی کورد دەکەم، نەڕۆن و ناوی خۆیان بۆ بوون بە چەکداری حەشدی شەعبی، تۆمار نەکەن".
ماوەی چەند ڕۆژێکە چەکدارانی حەشدی شەعبی، لە سنووری خورماتوو دەستیان کردووە بە ناونووسینی گەنجان، بۆ پێکھێنانی لیوایەکی نوێی حەشدی شەعبی.
پێشتریش، فارووق ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو" ژمارەیەکی بەرچاوی ئەو گەنجانەی کە ناویان لای ئەو لیژنەیە تۆمار دەکەن، بۆ پێکھێنانی لیوایەکی حەشدی شەعبی کوردن".
bas news-
