په‌یه‌ده نرخى سووته‌مه‌نییه‌كان له كوردستانى ڕۆژئاوا گران ده‌كات
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌مه 18ى 12ى 2016) ئیداره‌ى په‌یه‌ده، نرخى سووته‌مه‌نییه‌كانى له كوردستانى ڕۆژئاوا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزكرده‌وه، كه نرخى یه‌ك لیتر گازى له 0 لیره‌ى سوورییه‌وه به‌رزكرده‌وه بۆ 125 لیره و نرخى یه‌ك لیتر بهنزینیشى له 100 لیره‌وه بۆ 135 لیره به‌رزكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دانیشتووانى كوردستانى ڕۆژئاوا، به (باس‌نیوز)ـى ڕا گه‌یاند :" ئیداره‌ى PYD ڕێگه‌ى نه‌داوه نه‌وتى خاو له پاڵاوگه ده‌ستییه ئه‌هلییه‌كان بفرۆشرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش نه‌وتى سپی و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانى دیكه‌ى قۆرخكردووه بۆ بنكه‌كان".
هاووڵاتیانى كوردستانى ڕۆژئاوا، باسیان له‌وه كرد، كه ئه‌و بڕیاره‌ى په‌یه‌ده جووڵه‌ى ئابوورى په‌ك ده‌خات و نه‌هامه‌تى و بارگرانى سه‌ر هاووڵاتیانیش قورس‌تر ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزى زستانه كه هه‌لى كاریش زۆر كه‌مه و بارودۆخى ئابوورى هاووڵاتیان زۆر خراپه.
هاووڵاتیان ناڕه‌زایه‌تى خۆیان له‌و هه‌نگاوه ده‌ربڕى، به‌تایبه‌ت كه بیره نه‌وتییه‌كان و پاڵاوگه‌كان له كوردستانى ڕۆژئاوادان و له‌ژێر ئیداره‌ى ناوچه‌كه‌یه، بۆیه هیچ بیانوویه‌ك نابینن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، ئه‌مه جگه له داهاتى خاڵه گومركییه‌كان.
ئه‌م به‌رزركردنه‌وه‌ى نرخى سووته‌مه‌نییه، سێیه‌مین به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى سووته‌مه‌نییه له كوردستانى ڕۆژئاوا كه په‌یه‌ده له ماوه‌ى دوو ساڵدا بڕیارى له‌باره‌وه ده‌دات.ئیداره‌ى خۆجێیه‌تى پارتى یه‌كێتى دیمو‌كراتى PYD ، كۆمه‌ڵێك ڕێكاری نوێی له‌باره‌ى سووتهمهنییهكانهوه له كوردستانى ڕۆژئاوا ده‌ركرد، كه ڕه‌نگه ببێته هۆى بارگرانى زیاتر بۆ سه‌ر كوردانى ناوچه‌كه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌مه 18ى 12ى 2016) ئیداره‌ى په‌یه‌ده، نرخى سووته‌مه‌نییه‌كانى له كوردستانى ڕۆژئاوا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزكرده‌وه، كه نرخى یه‌ك لیتر گازى له 0 لیره‌ى سوورییه‌وه به‌رزكرده‌وه بۆ 125 لیره و نرخى یه‌ك لیتر بهنزینیشى له 100 لیره‌وه بۆ 135 لیره به‌رزكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دانیشتووانى كوردستانى ڕۆژئاوا، به (باس‌نیوز)ـى ڕا گه‌یاند :" ئیداره‌ى PYD ڕێگه‌ى نه‌داوه نه‌وتى خاو له پاڵاوگه ده‌ستییه ئه‌هلییه‌كان بفرۆشرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش نه‌وتى سپی و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانى دیكه‌ى قۆرخكردووه بۆ بنكه‌كان".
هاووڵاتیانى كوردستانى ڕۆژئاوا، باسیان له‌وه كرد، كه ئه‌و بڕیاره‌ى په‌یه‌ده جووڵه‌ى ئابوورى په‌ك ده‌خات و نه‌هامه‌تى و بارگرانى سه‌ر هاووڵاتیانیش قورس‌تر ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزى زستانه كه هه‌لى كاریش زۆر كه‌مه و بارودۆخى ئابوورى هاووڵاتیان زۆر خراپه.
هاووڵاتیان ناڕه‌زایه‌تى خۆیان له‌و هه‌نگاوه ده‌ربڕى، به‌تایبه‌ت كه بیره نه‌وتییه‌كان و پاڵاوگه‌كان له كوردستانى ڕۆژئاوادان و له‌ژێر ئیداره‌ى ناوچه‌كه‌یه، بۆیه هیچ بیانوویه‌ك نابینن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، ئه‌مه جگه له داهاتى خاڵه گومركییه‌كان.
ئه‌م به‌رزركردنه‌وه‌ى نرخى سووته‌مه‌نییه، سێیه‌مین به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى سووته‌مه‌نییه له كوردستانى ڕۆژئاوا كه په‌یه‌ده له ماوه‌ى دوو ساڵدا بڕیارى له‌باره‌وه ده‌دات.
bas news-
