شاندێکی پزیشکی ئەمەریکایی لە دهۆکن؛ نەشتەرگەری بۆ پێشمەرگە دەکەن

 شاندێکی پزیشکی ئەمەریکایی لە دهۆکن؛ نەشتەرگەری بۆ پێشمەرگە دەکەن
شاندێکی پزیشکیی ئەمەریکا گەیشتنە شاری دهۆک و بە نیازن چەندین نەشتەرگەریی گەورە بۆ بریندارانی هێزەکانی پێشمەرگە ئەنجام بدەن.



به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتىیی ته‌ندروستیى پارێزگاى دهۆك (د.نزار عیسمه‌ت) به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیموكراتى كوردستانى گوت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتیی ته‌ندروستیى پارێزگاى دهۆك به‌ ئاماده‌بوونى لیوا (د. موحسین محه‌ممه‌د) نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و (كاروان زیبارى) له‌ نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌مەریكا پێشوازییان له‌ شاندێكى پزیشكانى ئه‌مەریكا كرد كه‌ له‌ 15 پزیشكى تایبه‌تمه‌ند له‌ بوارى نه‌شته‌رگه‌ریى تایبه‌تمه‌ند و جۆراوجۆر پێک هاتبوون.



(د. نزار عیسمه‌ت) دەشڵێ، ئەم شاندە دوو حەفتە دەمێننەوە و چەندین نەشتەرگەریی سەخت و گەورە بۆ چارەسەرکردنی پێشمەرگە قارەمانەکان و هاووڵاتیانی دهۆک ئەنجام دەدەن.



ئاماژەیشی دا، شاندەکە بە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا و پرۆفیسۆر (د.غازی زێباری) بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک سەردانی کوردستانیان کردووە.

kdp-
Top