په‌روه‌رده دوا هۆشدارى ده‌داته مامۆستایانى كه‌لار: به‌رپرسیارێتى مووچه‌تان هه‌ڵناگرین
بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلار، ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ى مانگرتنى مامۆستایانى سنووره‌كه ده‌رده‌كات و ئاراسته‌ى مامۆستایانی سنوری بەڕێوبەرایەتیەکەی ده‌كات، له ڕاگهیهندراوهكهدا، ئاماژه به‌وه دراوه، كه :"وێرای دەستخۆشی و پێ‌زانین بۆ خەباتی مەدەنی و پشوو درێژیتان، زیاد لە دوو مانگە داکۆکی کاری سەرجەم چین و توێژەکان بۆ وەرگرتنەوەی مافی رەوایان دەکەن، به‌ڵام دەوامی خوێندنگاکان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان بەهەر شێوازێک بێت دەستی پێکردووە ئەوەی تێبینی دەکرێت دەرگای قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی کەلار تاوەکو ئێستا نەکراوەتەوە.
هاوكات، پەروەردەی کەلار داوای ئەوە لە مامۆستایانی دەکات لە پێناو بەرژەوەندی قوتابیان، هاوشێوەی شارەکانی دیكه لە سبەینێ (دووشه‌مه 19ى 12ى 2016)ـه‌وه، دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی سەرجەم مامۆستایان و قوتابیاندا، بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ك هۆشدارى ئه‌وه‌ش ده‌دات، کە لە ڕێكه‌وتى سبه‌ینێوه، هیچ بەرپرسیارێتییهك هەڵناگرن، هه‌روه‌ها هاتووه :" بەرپرسی هیچ پێشهاتێك نین لە فەوتانی ساڵی خوێندن وە هەر مەترسیەك بۆ مووچەی مامۆستایان بێتە ئاراوە".
bas news-
