وەزارەتی پەروەردە دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

وەزارەتی پەروەردە دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا و سەرساڵی زاینییەوە ڕۆژانی ٢٥ی ئەم مانگە و ١ی کانونی دووەم پشووی فەرمین.

ئەمڕۆ ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی "بە پێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە، ڕێكەوتی ٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ كە ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەر عیسایە (س.خ) پشووی فەرمییە".

ئەوەشی وت "ڕۆژی ١ی کانونی دووەمی ٢٠١٧ کە سەری ساڵی زاینییە و دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممەوە پشووی فەرمی دەبێت".

هاوکات وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش کرد کە تەنها ئەو دوو ڕۆژە پشووە كە هەردووكیشیان دەكەونە دوو یەكشەمەی یەك لەدوای یەك.
payamner-
Top