محەمەد حاجی: ناکرێت ھیچ لایەنێکی سیاسی بۆمەرامی سیاسی ھێڵی سور ببەزێنێت

محەمەد حاجی: ناکرێت ھیچ لایەنێکی سیاسی بۆمەرامی سیاسی ھێڵی سور ببەزێنێت

بەرپرسی پێشووی ژووری پەیوەندیيە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆران دەڵێت، ناکرێت ھیچ کەس ولایەنێکی سیاسی ھێڵی سور ببەزێنێت بۆ مەرامی سیاسی یاخود ململانێی سیاسی،چونکە ئەمە کارێکی خەتەرناکە.

د.محەمەد حاجی بەرپرسی پێشووی ژوری پەیوەندیە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆران بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند" ناوھێنانی پێشمەرگە وکەسوکاری پێشمەرگە و شەھیدان بەشێوەیەکی نادروست جێگەی نیگەرانی وقبوڵکردن نیە لای ھیچ کوردێکی بەشەرەف ونیشتیمان پەروەر و ئەوقسانەی ئەوپەرلەمانتارە کردوویەتی ھیوادارم بەمەبەست نەبوبێت وھەڵەی کردبێت ،بۆیە ناکرێت ھیچ ھێزولایەنێکی سیاسی وکەسایەتیەک ناو و ناسنامەی کەسوکاری پێشمەرگە بۆ ھیچ مەرامێکی سیاسی وململانێی سیاسی بەکار بێنێت،لەبەر ئەوەی کارێکی زۆر خراپە.

د.محەمەد حاجی گوتیشی، پێویستە بزوتنەوەی گۆران ڕوونکردنەوەیەک بدات وداوای لێبوردن بکات ،کە ئەوپەرلەمانتارە قسەیەکی کردووە دلى کەس وکاری شەھیدانی بریندارکردووە.

حاجى گوتیشی،ئێمە ھەموومان کوردین وخاڵی جیاوازمان زۆرە لەگەڵ یەکتری ،بەڵام بەزاندنی ھێڵی سور کەمەترسیان ھەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی بێ گومان کارێکی خەتەرناکە ھەر لایەنێک بیکات حەق وانیە ھیچ کەسایەتیەکی سیاسی ھێڵی سور ببەزێنێت لەپێناو مەرامی سیاسی یاخود لەپێناو ململانێ لەگەڵ لایەنێکی دیکەدا.
payamner-
Top