سهفین دزهیی: ئهو پارهی بهغدا ڕهوانه دهكات بهشی مووچهی فهرمانبهران ناكات
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ پابەندبوونی حکوومەتی عێراق بە رێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ) رایگەیاندووە، کە ئەو بەشە بوودجەیەی حکوومەتی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستانی دیاریکردووە، ”کەمە و بەشی دابینکردنی بوودجەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان ناکات“.
سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە رۆژی 2 کانوونی یەکەمی ساڵی 2014دا، هەولێر و بەغدا رێککەوتن و رێککەوتنەکەش لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند کرا و دواتر بوو بە بەشێک لە یاسای بوودجە 2015، ”بەڵام حکوومەتی عێراق نەک تەنھا پابەندی رێککەوتنە ئابوورییەکان نەبووە، بەڵکو بوودجە و مووچەی خەڵکی کوردستانی بڕی“.
گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرمی کوردستان هەروەها رایگەیاندووە، کە تا کۆتایی ساڵی 2015 حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پابەندی رێککەوتنەکە بوو و ”نەوتمان رادەستی بەغدا کرد، کەچی بەداخەوە بەغدا پابەندی رێککەوتنەکە نەبوو و ئێستاش بە ھەمان شێوە ھیچ گەرەنتییەک نییە بۆ پابەندبوونی بەغدا بە رێککەوتنەکان“.
payamner-
