ئاسایشی هەولێر دوو کادیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئازاد کرد
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (پەیام)ی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 18\12\2016، هەریەک لە سەعدی مستەفا و سەرهەد عوسمان، دوو کادیرەکەی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە شاری هەولێر، لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە بە کەفالەت ئازاد کراون.
جەختیش لەوە کراوەتەوە کە بەبڕیاری دادوەر، هەردوو کادیرەکە بە کەفالەت ئازاد کراون کە ماوەی 170 ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کراون.
کاتژمێر 11ی شەوی 27 ی حوزەیرانی 2016، لە گەڕەکی کشتوکاڵی شاری هەولێر، هێزەکانی ئاسایش كەسێكیان بەناوی ڕێبوار وریا ساڵح دەستگیرکرد و پاشان لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەقی دانپێدانانەکەی بڵاو کرایەوە، دواتر چەند کادیرێکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەستگیر کران کە سەرجەمیان لەسەر دۆسیەی تەقاندنەوەی نارنجۆک لەبەردەم بارەگای کەناڵی (ڕووداو) لە هەولێر دەستگیر کراون.
باسنيوز
