بەڕێوەبەری ئامادەییەکانی دەربەندیخان دەستیان لەکار کێشایەوە
لە نووسراوێکی بەڕێوەبەری ئامادەییەکانی قەزای دەربەندیخان، کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکە کراوە، ھاتووە: "ئێمە وەکو بەڕێوەبەری خوێندنگا ئامادەییەکانی سنووری پەروەردەکەتان، پێمان باشە لەم قۆناغەدا خۆمان لە ئەرک و بەرپرسیارێتی خوێندنگاکانمان ھەڵپەسێرین".
بەڕێوەبەرەکان جەخت لەوە دەکەنەوە: "وەکوو مامۆستایەک لە ئەرکی خۆمان بەردەوام دەبین تا ئەو کاتەی بایکۆت یەکلایی دەبێتەوە".
ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دژی سیستمی پاشەکەوتی مووچە و دابەشنەکردنی لە وادەی خۆیدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و تێیدا جەختیان لەسەر درێژەدان بە بایکۆتکردنی دەوام کردەوە.
باسنیوز
