بەڕێوەبەری ئامادەییەکانی دەربەندیخان دەستیان لەکار کێشایەوە

 بەڕێوەبەری ئامادەییەکانی دەربەندیخان دەستیان لەکار کێشایەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی قەزای دەربەندیخان، بەڕێوەبەری قوتابخانە ئامادەییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان، خۆیان لە بەرپرسیاریەتی بەڕێوەبەری ھەڵپەسارد تا ئەو کاتەی پرسی بایکۆت یەکلایی دەبێتەوە.

لە نووسراوێکی بەڕێوەبەری ئامادەییەکانی قەزای دەربەندیخان، کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکە کراوە، ھاتووە: "ئێمە وەکو بەڕێوەبەری خوێندنگا ئامادەییەکانی سنووری پەروەردەکەتان، پێمان باشە لەم قۆناغەدا خۆمان لە ئەرک و بەرپرسیارێتی خوێندنگاکانمان ھەڵپەسێرین".

بەڕێوەبەرەکان جەخت لەوە دەکەنەوە: "وەکوو مامۆستایەک لە ئەرکی خۆمان بەردەوام دەبین تا ئەو کاتەی بایکۆت یەکلایی دەبێتەوە".

ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دژی سیستمی پاشەکەوتی مووچە و دابەشنەکردنی لە وادەی خۆیدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و تێیدا جەختیان لەسەر درێژەدان بە بایکۆتکردنی دەوام کردەوە.






باسنیوز
Top