پەروەردە دوو ڕۆژ دەکاتە پشووی فەرمی
ئەمڕۆ یەکشەممە 18/12/2016، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی یەکشەممە 25/12/2016 کە ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسایە (س.خ)، پشووی فەرمییە.
لە ڕاگەیاندراوەکەشدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە ڕۆژی یەکشەممە 1/1/2017، کە سەری ساڵی زایینییە، لە ھەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.
باسنيوز
