پەروەردە دوو ڕۆژ دەکاتە پشووی فەرمی

 پەروەردە دوو ڕۆژ دەکاتە پشووی فەرمی
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوو ڕۆژی ئەم مانگە و مانگی داھاتووی کردە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18/12/2016، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی یەکشەممە 25/12/2016 کە ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسایە (س.خ)، پشووی فەرمییە.

لە ڕاگەیاندراوەکەشدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە ڕۆژی یەکشەممە 1/1/2017، کە سەری ساڵی زایینییە، لە ھەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.











باسنيوز
Top