حزبی دیموکراتی کوردستان سکرتێر هەڵدەبژێرێتەوە

 حزبی دیموکراتی کوردستان سکرتێر هەڵدەبژێرێتەوە
حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) سکرتێرێکی نوێ هەڵدەبژێرێت و سەرکردەیەی ئەو حزبەش لێدوان دەدات.



کەمال کەریمی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حدک بە کەناڵی (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، کە تاوەکو ئێستا پرسی پۆستی سکرتێری حزب بە تەواوی یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام حزبەکەی ”رەنگە لە مانگی داهاتوو“ پرسەکە یەکلا بکاتەوە.



کەمال کەریمی هەروەها رایگەیاندووە، کە لە ناو کۆمیتەی مەرکەزیدا ئامادەییان تێدایە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە“.



هەروەها عومەر باڵەکی، ئەندامید ەفتەری سیاسیی حدک رایگەیاندووە، کە یەکلاییکردنەوەی پۆستی سکرتێری حزز ئەرکی کۆمیتەی مەرکەزییە و دەفتەری سیاسی ناتوانێ ئەو مافە لە ئەندامانی کۆمیتەی مەرکەزی بسەنێتەوە، ئەگەر بیانەوێ خۆیان بۆ ئەو پۆستە وەربگرن.



کەناڵەکە لە زاری سەرچاوەکانییەوە باسی لەوە کردووە، کە هەرچەندە خالید عەزیزی، سکرتێری ئێستای حزب داوای کردووە کەسێکی دیکە شوێنەکەی بگرێتەوە، بەڵام هەر خۆی وەک سکرتێر هەڵدەبژێردرێتەوە.









باسنیوز
Top