بکوژی سێ ژنەکەی پەکەکە گیانی لەدەست دا و یەکێکیان لە دامەزرێنەرانی پەکەکەیە

 بکوژی سێ ژنەکەی پەکەکە گیانی لەدەست دا و  یەکێکیان لە دامەزرێنەرانی پەکەکەیە
بکوژی سێ ژنە چالاکوانەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە٠ لە زیندانێکی فەرەنسادا، گیانی لەدەست دا.



پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاندووە، عومەر گونەی، کە بە بکوژی سەرەکیی ساکینە چانسز، لەیلا سۆیلەمەز و فیدان دۆغان دادەنرا، لە زینداندا کۆچی دوایی کردووە.



ساکینە چانسز، لەیلا سۆیلەمەز و فیدان دۆغان، کە ماوەیەک گەریلای پەکەکە بوون و ساکینە یەکێک بوو لە دامەزرێنەران و کەسە نزیکەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، رۆژی 9ـی کانوونی دووەمی 2013 لە شاری پاریس کوژران.


Top