پەرلەمانی کوردستان رۆژی ئاڵای بەرز راگرت
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان (د.جەعفەر ئێمینکی) بۆ رۆژی ئاڵا چەند چالاکییەکی جۆراوجۆری ساز کرد.
لە دەسپێکی رێورەسمەکەدا راوێژکاری راگەیاندنی پەرلەمان (تارق جەوهەر سارمەمی) ئاماژەی بە دوو یاسا دا کە بۆ ئەو بۆنەیە لە پەرلەمانی کوردستاندا دەرچووە و دواتر رۆشنیایی خستە سەر مێژووی هەڵکردنی یەکەم ئاڵای کوردستان.
پاشان له لایه‌ن (خه‌سره‌و جاف) رۆماننووس و نووسه‌ر و رووناكبیری كورد چه‌ند پارچه شیعرێك به‌و بۆنه‌یه‌وه خوێندرانه‌وه، دواتر گوتاری لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان له لایه‌ن (فه‌رحان جه‌وهه‌ر) سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌وه خوێندرایه‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به گرینگی رێزگرتن له‌و ئاڵایه كرده‌وه وه‌ك ره‌مزێكی نیشتیمانی كه له سایه‌یدا هه‌مووان به ئاشتی و ته‌بایی و ئازادی پێكه‌وه بژیه‌ن و ئه‌و ئاڵایه ببێته چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مووان به هه‌موو جیاوازییه‌كانیانه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به رۆڵی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و قوربانیدانی شه‌هیدان و خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان كرد كه توانیویانه به خه‌بات و قوربانیدانیان ئه‌و ئاڵایه به به‌رزی و شه‌كاوه‌یی بهێڵنه‌وه.
پاشان له لایه‌ن ئه‌ندامی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان (محه‌ممه‌د مه‌لا قادر) سیاسه‌تمه‌دار و پێشمه‌رگه‌ی دێرین، چه‌ند پێشنیازێكی بۆ ته‌كاندان به‌و هه‌وڵانه‌ی كه هه‌ن بۆ چاره‌كردنی ئه‌و ناكۆكی و ململانێ سیاسییانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن خسته ڕوو و، تێیدا جه‌ختی له پێویستیی به‌رده‌وامیدان به كۆبوونه‌وه و گفتۆگۆكردنی نێوان لایه‌نه‌كان كرده‌وه له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه هه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كان و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ قۆزتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتوونه‌ته پێش بۆ گه‌یشتن به‌و مافه ڕه‌وایانه‌ی گه‌له‌كه‌مان كه تا ئێستا نه‌هاتوونه‌ته دی.
دواتر له لایه‌ن (سه‌یدكاكه) پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ری دێرین و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ك نموونه‌ی باوكه شه‌هێدكی رێگای رزگاریی كوردستان و رێزلێنانێك له گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی كورد و كوردستان، ئاڵای كوردستان له‌گه‌ڵ نمایشی مارشی ئه‌ی ره‌قیب به‌رز كرایه‌وه.
دواتر له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چالاكیی قوتابخانه‌كان/په‌روه‌رده‌ی گشتیی هه‌ولێر، سروودی "ئاڵا" پێشكه‌ش كرا و دوا وێستگه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌ش نمایشكردنی شانۆیی "ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی" بوو كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی مه‌ڵبه‌ندی گشتی/هه‌ولێر پێشكه‌ش كرا.
kdp-
