مەحما خەلیل: ئەمەریکا وەڵامی شنگالییەکانی دایەوە؛ پەکەکە دەبێ بڕوات
(مەحما خەلیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''ئێمە پێوەست بە پەکەکە لە سنووری شنگال، نامەیەکمان ئاراستەی کۆنسووڵی ئەمەریکا لە هەولێر کردبوو، هەروەها لە واشنتنیش به ئیدارەی ئەمەریکامان راگهیاندبوو کە بوونی پەکەکە لە شنگال نادەستوورییە، لە ئێستادا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وەڵامی شنگالییەکانی داوەتەوە کە بەڵی دەبێ پەکەکە شنگال چۆڵ بکات.''
(مەحما خەلیل) دەڵێ، ئەمەریکا کە سەرکردایەتیی جیهان دەکات و بەرگری لە کەمینەکان دەکات، لەگەڵ ئەوەدان کە دەبێ کەمینەکان تایبەتمەندیی خۆیان هەبێت، بۆیە تەنیا رێگە بەو هێزانە دەدرێ کە لە شنگالدا بمێننەوە کە یاسایی و دەستوورین، پێشمەرگەش کە هێزێکی دەستووری و یاساییە، بۆیە تەنیا پێشمەرگە دەبێ لە شنگالدا بمێنێتەوە.''
گوتیشی، شنگالییەکان دەیانەوێ خاکەکەیان کە کوردستانە بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان و ئەمەریکایش لەوە تێدەگات کە دەبێ پەکەکە شنگال چۆڵ بکات، چونکە هێزێکی نادەستوورییە.
kdp-
