ئەمیرێکی داعش لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیرکرا
رۆژی شەممە 17-12-2016، قوربانعەلی سەعادەت، پارێزگاری ورمێ لە رێوڕەسمێکدا لە شاری ورمێ رایگەیاند "هێزە ئەمنییەکانی ئێران توانیویانە ئەمیرێكی داعش لە ورمێ دەستگیر بکەن و رێگە لە ئەنجامدانی پیلانێک بگرن".
پارێزگاری ورمێ راشیگەیاند "هەندێک وڵاتی دراوسێ دەیانەوێ یەکگرتوویی پێکهاتەکانی ورمێ تێکبدەن".
ئەوە یەکەمجارە بەرپرسێکی باڵای پارێزگای ورمێ هەواڵی گرتنی ئەمیرێكی داعش بڵاوبکاتەوە، تاوەكو ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامە و کاتی دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسەی داعش لەلایەن بەرپرسانی خۆجێیی ورمێ ئاشكرا نەكراوە.
rudaw-
