ئه‌و ژنه‌ى پاره‌ی حه‌جه‌كه‌ی خسته خزمه‌ت پێشمه‌رگه‌وه كۆچی دوایی كرد
ئه‌مڕۆ دایه زوله‌یخا، كه به‌دایكی پێشمه‌رگه ناسراوه، دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌یدا، كۆچی دوایی كرد.
دایه زوله‌یخا، ئه‌و ژنه قاره‌مانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی، خواردنی بۆ زیاتر له 30 هه‌زار پێشمه‌رگه، ئاماده‌كردووه، له میحوه‌ره‌كانی، گوێر، مه‌خموور، خازر و كه‌ركووك.
له باره‌ی ئاماده‌كردنی خواردن بۆ پێشمه‌رگه، دایه زولیهخا پێشتر، رایگه‌یاندبوو، بڕێك پاره‌ی كۆكردبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێی بچێته حه‌ج و گوتبووی: "كاتێك بینیم پێشمه‌رگه خه‌ریكی پاراستنی ئێمه‌یه، بیرم كرده‌وه به‌و بڕه پاره‌یه خزمه‌ت به پێشمه‌رگه بكه‌م".
، فیچه‌رێكی تایبه‌تی له باره‌ی خزمه‌ته‌كانی دایه زوله‌یخا، دایكی پێشمه‌رگه ئاماده و پێشكه‌ش كرد و تێیدا باسی له دڵسۆزی ئه‌و شێرژنه ده‌كرد.
k24-
